نوێ

گەر ئیسلام ستەم لەئافرەتان بکات، ئەی بۆچی زۆربەی ئەوانەی Islamic_Wallpaper_Ramadan_033-1024x768دەبن بە موسوڵمان ئافرەتن؟؟؟

دژه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن ئاینی ئیسلام
سوكایه‌تییەکی زۆری به‌ ئافره‌ت كردووه‌، به‌ڵام ئاماره‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ ئافره‌تان پێشه‌نگن له‌ په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین و دوو وڵات وه‌كو نمونه‌ بهێنینه‌وه‌ (به‌ریتانیا و سویسرا) ده‌بینن كه‌ ئافره‌تانیان ناتوانن كه‌ باوه‌ڕ بهێنن به‌ دینێك كه‌ دواكه‌وتوو بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ئاشتی و ئارامیان پێنه‌به‌خشێت یان نه‌یانپارێزێت و ڕێزیان لێنه‌گرێت وه‌كو ئافره‌ت یان وه‌ك مێیه‌نه‌یه‌ك و دادپەروەرانە سەیریان نەکات له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌ەەمان كۆمه‌ڵگه‌دا.

توێژینه‌وه‌كی سویسری ئاشكرای دەکات كه‌ ته‌نها له‌ ساڵی 2004 دا نزیكه‌ی 33000 هه‌زار ئافره‌ت په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئه‌م ژماره‌یه‌ ڕووەو زیادبوونه‌.

#سه‌رچاوه‌:

http://www.swissinfo.ch/eng/putting-their-faith-in-islam/4264476

هه‌روه‌ها له‌ ولاتی به‌ریتانیا:
ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل” ڕایدەگەنێت كه‌وا ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ کردووە و دەکەن ڕۆژ به‌ ڕۆژ ڕوو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات وه‌ ته‌نها له‌مچەند ساڵەی ڕابردوودا زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س ڕوویان له‌ ئاینی ئیسلام كردووه‌.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی Faith Matters ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سێیه‌كی ئه‌و موسڵمانبووانه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێینەن.!
-ئەمە جگە لە چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تریش که له‌ سه‌ر هەمان بابەت كراوه‌-.

#سه‌رچاوه‌:

http://faith-matters.org/images/stories/fm-reports/a-minority-within-a-minority-a-report-on-converts-to-islam-in-the-uk.pdf
هەر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌ پێی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت “The Independent”ی به‌ریتانی:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ زۆرەی دەخرێتە سه‌ر موسڵمانانی پیاو و ژن له‌سه‌ر سه‌رپۆش و په‌چه‌ و …هتد
وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌شویشێكی زۆری سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ سه‌ر ئیسلام هه‌یه‌ -دروستکردنی ئیسلامۆ فۆبیا-، كه‌ ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ئیسلام ناشرین بكه‌ن له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی، کەچی ڕێژه‌ی موسڵمان بووە تازەکان هه‌میشه‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌، كه‌ ئه‌مه‌یشە وایكردووه توێژه‌ران سەرسام ببم بەم ڕێژه‌ زۆره‌ی موسڵمانبوون له‌ ماوه‌یەکی كه‌می ڕابردوودا.

#سه‌رچاوه‌:
http://www.independent.co.uk/news/uk/home-news/the-islamification-of-britain-record-numbers-embrace-muslim-faith-2175178.html
#لێرەدا_جێگەی_خۆیەتی_بپرسین:
ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاینێك بێت سته‌م له‌ ئافره‌ت بكات، بۆ چی ئافره‌تان به‌م ڕێژه‌ زۆره‌ ڕوو له‌ ئاینی ئیسلام ده‌كه‌ن؟؟؟
ئەی بۆچی هه‌موو ئافره‌تانی موسڵمان ته‌ئكید له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ سه‌نگ و بوونی خۆیان ده‌كه‌ن تەنیا له‌ ژێر سایه‌ و سیستەمی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا؟؟؟

.

.