نوێ
Projecting The Future

Projecting The Future

 

لە نێوان ئایینە ئاسمانییەکاندا جگە لە ئاینی ئیسلام ئاینێکی تر نیە بە تەواوی مرۆڤ هانبدات بۆ گەیشتن بە زانست، بۆیە ئەم دەستەواژەی کردووە بە یاسایەک : (الحكمة ضلالة المؤمن أنى وجدها) دانایی ونبووی باوەڕدارانە لە هەر کوێیەک بیدۆزیتەوە.
هەروەها فێربوونی زانستی لێ کردووە بە فەڕزێک وەک پەرستشەکان (طلب العلم فریضة علی کل مسلم و مسلمة) هەروەها فێربوونی زانست و زانیارییەکانی بە یەکێک لە مەرجەکانی باوەڕبوون داناوە ، بەڵام ئەگەر چاوێک بخشێنینەوە بە ئایینەکانی تردا دەبینی کە زانست نەک هەر هان نەدراوە بەڵکو بگرە دژایەتی کراوەو قەدەغە کراوە لە لایەن کاهینی دینەکانی ترەوە ، بۆ نموونە “پؤلس” کە یەکێکە لە هەرە کۆڵەکەکانی ئاینی مەسیحی دەپرسێت و دەڵێت : ( ئایا خواوەند، وەصفی زانیارییە دونیاییەکان بە گێلی و غەباوەت لە قەڵەم نادات ؟)
بەڵام لە ئیسلامدا : ئێمە دەزانین پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خوای گەورە ناردی بۆ سەرجەمی مرۆڤایەتی وەک ڕەحمەتێک کە زانست و دانایی فێری هەمووان بکات و لە نەزانی و نەفامی ڕزگاریان بکات (هو الذي بعث في الامیین رسولا منهم، یتلو علیهم ایاتە، ویزکیهم، ویعلیمهم الکتاب والحکمة، وان کانوا من قبل لفي ضلال مبین).
کەواتە ئیسلام دژی ژیری نییە و لەگەڵ عەقڵدایە، هەروەک لەگەڵ هەموو زانستێکی ڕاستیدایە، ئیسلام ئایینی ژیریی و تێڕامان و تێفکرینە و ، تەنها بەوەوە ناوەستێت کە تەنها وەربگرێت ، بەڵکو هانمان دەدات بۆ هەوڵدان و پێشکەوتن و دزینەوەو داهێنان. هەروەها برەو دەدات بە ئیدراک و تێڕوانین ، تاوەکو مرۆڤ بە ئیجابی بیربکاتەوە و پشکنین بکات نەکسەلبی ، پۆزەتیڤانە ئیش بکات بۆ مرۆڤایەتی ، هەموو تواناو وزەی لە پێناو خزمەتکردن بە شارستانییەت و مرۆڤایەتیدا بێت ، هەوڵدەدات زەوی ئاوەدان بکاتەوە.
هەروەها ئیسلام بانگەواز بۆ زانستێک دەکات کە خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی بینێت نەک ماڵوێرانی و ئاشوب. لەڕاستیدا زانایانی موسوڵمانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و مرۆڤایەتی بەم جۆرە بیریان کردۆتەوە و ئیسلام بەم شێوە گۆشتی گرتووە نەک بە پێچەوانەکەی، بۆیە دەبینی چ ئەنجامێکی باشیان بەدەست هێناوە.
لەوەیە زۆربەی زۆری موسوڵمانان و غەیرە موسوڵمانانیش ئاگاداری ئەوەنەبن کە بنچینەی “Scientific method- ڕێگای زانستی” ی ئەمڕۆ بۆ توێژینەوەو بەرەوپێشبردنی زانست لەلایەن زانای موسوڵمان (ابن هيثم) ەوە دانراوە ، کە پێش ئەو “ئەرستۆتڵ- Arstotle” بە شیوەیەک لە شیوەکان داناوە بەڵام ڕێگای زانستی بۆ توێژینەوەو و بەرەوپێشبردنی زانست لەسەر ئەساسی یاساکانی ابن هەیسەمە نەوەک ئەرستۆتڵ.scientific-method

 

https://explorable.com/who-invented-the-scientific-method
http://scientificmethod.com/sm5_smhistory.html

جا لێرەدا بە پێویستی نازانم کە باس لە پێگەی زانایان بکەم کە لە چەندین ئایەتدا خودای گەورە ناوی ئەوانی لەگەڵ ناوی خۆیدا هێناوە بێگومان ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە ،بەم ئایەتە جوانە کۆتایی بە باسەکە دێنم و پەردەیەکی هەمیشەیی دەدەین بەسەر ئەو ڕەخنەیەی بێباوەڕاندا کە دەڵێن ئیسلام دژی فێربوون و زانستە ، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
(قل سيروا في الارض فانظروا كيف بدا الخلق) العنکبوت-٢٠
واتە: بڵێ با بگەڕێن بەسەر زەویداو تێبینی بکەن و ببینن کە خودا چۆن خەلقی دەست پێکردووە.

(ئەمە جگە لە هاندانێکی هەرە گەورەی زانست و توێژینەوەو و دەست خستنی زانیاری و بەکارهێنانی عەقڵ بۆ دەرکەوتنی راستییەکانی چ شتێکی ترە!؟)