نوێ

Captureبۆچی زۆرێک لە پێغەمبەران بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا و باشوری ئەوروپا هاتوون !!؟؟؟ لە پاش ئەم ڤیدیۆ دەبێت کۆتایی بەم باسە بێنین…
ئەمە پرسیارێکە کە لە ڕابردوو زۆر دەکرا و بێباوەڕان دەیانگوت بۆچی خودا پێغەمبەرەکانی بەزۆری لەو ناوچە چڕبوونەتەوە ….
یاخود باوەڕداران دەیانگوت لە بێ عەقڵی و نەزانی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە خودا زۆربەی پێغەمبەرانی بۆ ئەو ناوچە ناردووە …..
تەبعەن هەم ڕای بێباوەڕان و هەم ئەو ڕایەی باوەڕداران کە باسم کرد جێگای بەزەییە، ئێمە هەمیشە گوتوومانە هۆکاری هاتنی زۆربەی پێغەمبەران بۆ ئەو ناوچانە هۆکارەکەی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی شارستانیەتە لەو ناوچانەوە بە چڕی و وە کەمی شارستانیەتەکانی تر لە ناوچەکانی تر (کە هەموویان پێغەمبەری خۆیان بۆ چووە).
ئەم ڕایەش لە مانگی ڕابردوو بە توێژینەوەیەک پشتڕاستکرایەوە لەلایەن (Yale Researchers) کە لینکی توێژینەوەکەیان لە کۆتایی بابەتەکەدا دا دەننێین لە جۆرناڵی (Nature) و وێبسایتی PubMed
هەر لە پاش توێژینەوەکە دەرەنجامی توێژینەوەکە وەک ڤیدیۆیەکی کورت دروستدەکرێتەوە و دەستنیشانی سەرهەڵدانی شارەکان دەکات لە ٦٠٠٠ ساڵ پێش ئێستەوە تاوەکو کاتی ئێستا….. خۆتان تەماشای پەیدابوونی شار و شارستانیەتەکان بکە>>>
کەواتە دووبارە پرسیارکردنەوە لەوەی کە بۆچی خودا زۆربەی پێغەمبەرانی بۆ ئەو ناوچانە ناردووە جگە لە خۆ دزینەوە لە واقیع هیچی تر نییە وەهەروەها سوکایەتی کردن بە نەتەوەکانی ئەو ناوچانە جگە لە بیرتەسکی هیچی تر نییە …. هیوادارم لەمەبەدوا لە ڕووە ڕستیەکەوە لێێ بڕوانین بەهیوای سوودمەندبوونی ئێوەی خۆشەویست.

– لینکی توێژینەوەکە لە (نەیچەر-Nature)
http://www.nature.com/articles/sdata201634

– لینکی توێژینەوەکە لە (PubMed)
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4896125